ناوه‌ندی هه‌واڵ: لاوێکی کوردی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌ک یاریزانێکی به توانا بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تیمی میللی وڵاتی نۆروێژ هه‌ڵده‌بژێردرێ.
ئارام خه‌لیلی ته‌مه‌ن 19 ساڵ خه‌ڵکی شاری بۆکانه که ئێستا شانبه‌شانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی وڵاتی نۆروێژ بۆ ته‌مه‌ن ژێر 21 ساڵ، له خولێکی یاریی نێوان تیمی میللی نۆروێژ و هه‌ر یه‌ک له وڵاتانی عێراق، سوریا‌و ئۆردۆن له عه‌ممانی پێته‌ختی ئۆردۆن به‌شداریی یارییه‌کان ده‌کا. ئارام له‌و یارییانه‌دا تا ئێستا دوو گۆڵی بۆ تیمه‌که‌ی تۆمار کردووه.
به پێی هه‌واڵی پوک مێدیا، ئارام له‌ڕاگه‌یاندن و رۆژنامه‌کانی نۆرویژی به‌یاریزانێکی به توانا‌و لێهاتوو ناوی ده‌برێت، بووه‌ته وێردی سه‌رزاری لاوان و ئه‌ویندارانی فوتباڵ له وڵاتی نۆ‌رویژ و وڵاتانی سکاندیناڤیا، له زۆربه‌ی یارییه‌کاندا چاوه‌ڕوانی تایبه‌تی لێده‌کرێت بۆ گۆڵ کردن، له‌ڕۆژنامه‌کانی نۆرویژدا نووسراوه که جه‌ماوه‌ر هه‌موو بانگ ده‌که‌ن خه‌لیلی گۆڵمان ده‌وێت.
ئارام خه‌لیلی کوڕی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ تاهیری خه‌لیلی‌یه.